AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٥٦:١٦ د.ن
1309986

پرۆژەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پێشکەشکرا

پرۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بە ئیمزای 85 پەرلەمانتار پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا.

میدیای نزیک لە پارتی بڵاویکردەوە پرۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانکرا و سەرۆکایەتی پەرلەمان "لە ماوەیەکی نزیکدا" پێشنیازەیاساکە دەخاتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، 45 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، 22 پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، حەوت پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و 11 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پێکهاتەکان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ کردووە.

ڕۆژی شەشی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت، ئەو وادەیەی کە سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنجامدنی هەڵبژاردن دیاریکردبوو دوێنی کۆتاییهات.

342/