AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢١ ئەیلوول ٢٠٢٢

٥:٢٨:٢٥ د.ن
1307063

سەرۆک کۆماری بۆلیڤیا: ئەمریکا هۆکاری شکستهێنانی شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکانە

سەرۆک کۆماری بۆلیڤیا ئەمریکای بە هۆکاری شکستهێنانی شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهان دا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «لویس ئارێس»ی سەرۆک کۆماری بۆلیڤیا ڕۆژی سێ شەممە لە وتارەکەیدا لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتی: شەڕی دژ بە مادە هۆشبەرەکان لە جیهاندا شکستی هێناوە و ئەمریکا بەرپرسە لەم شکستەدا.

"لویس ئارێس" بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی شیکارییەکی قووڵ بۆ شکستی ئەمریکا لە شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکان، وتی: پێویستە واشێنگتۆن ئەوە ڕوون کاتەوە کە بۆچی ئەم وڵاتە ئێستا بووەتە یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا.

هەروەها "ئارێس" لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێشنیاری بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی کرد.

سه‌رۆکی بۆلیڤیا هه‌روه‌ها دژایه‌تیی خۆی بۆ بایکۆتە یه‌ک لایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا، لەوانە بایکۆتی سه‌ر ڤه‌نزوئێلا و کوبا ده‌ربڕی.

342/