AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢١ ئەیلوول ٢٠٢٢

٥:٢٧:٣١ د.ن
1307061

ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە شاری ئامێدی لە باکوری پارێزگای دۆهوکیان دایە بەر پەلامار.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) یان لە ناوچەی ئامێدیی باکووری پارێزگای دهۆکیان کردە ئامانج.

ئەم سەرچاوە عێراقییە وتووشیەتی:فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ھەروەھا ناوچەگەلێکی گوندەکانی «کودەرزی» و«سکیری» و «وادی سیفا»شیان داوەتە بەر پەلامار.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، تورکیا لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا ٥٨ بنکەی سەربازی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم ناوچەیە دامەزراندووە.

342/