AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٢

٤:٢٩:٤٦ د.ن
1306697

بوردومانی قورسی باکووری عێراق لەلایەن تورکیاوە

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی هێرشی نوێی تورکیای کرد بۆ سەر باکوری عێراق .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بەغداد ئەلیوم، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕایگەیاندووە کە چەکدارانی تورکیا گوندی «سەکری» لە زنجیرەچیای «مەتینا»یان لە ناوچەی «ئامێدی»ی سەربە پارێزگای دهۆک لە ھەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتیە جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم ھێرشە ئاسمانییە زۆر بە قورسی ئەنجامی گرتووە، بەڵام زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق پێشتر وێڕای ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق رایگەیاندبوو، هێرشە دووبارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکارییەکی جددیی سەروەریی بەغدا و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و بە پێچەوانەی پەیوەندییەکانی دراوسێیەتییە .

342/