AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٢

٤:٢٨:٤٩ د.ن
1306694

داگیرکارییەکانی تورکیا هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرایە لە حەسەکەی سووریا

بەردەوامیی کەمیی ئاوی خواردنەوە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا لە ناوچەکانی پارێزگای حەسەکە لە سووریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین ڕۆژی دووشەممە، «عیسا خەلەف» بەڕێوەبەری تەندروستیی حەسەکە لە سووریا وتی: شاری حەسەکە ماوەی نزیکەی دوو مانگە لەبەر داگیرکاریی تورکیا لە تاکە سەرچاوەی متمانەپێکراوی ئاوی خواردنەوە کە دەکەوێتە ناوچەی «عەلوک»ەوە دابڕاوەو بەم پێیە ڕووبەڕووی بێ ئاوی بووەتەوە.

خەلەف ڕوونیشی کردەوە کە بڕینی ئاو بۆ دانیشتوانی حەسەکە جۆرێکە لە تاوانی جەنگ بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەم پارێزگایە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شاری حەسەکە ئاوی خواردنەوەی (عەلوک) بەکاردەهێنن نزیکەی یەک ملیۆن کەسە.

بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای حەسەکە جەختی لەوەش کردەوە کە خەڵکێکی زۆر بەدەست نەخۆشیی کۆلێرا دەناڵێنن و سەردانی ناوەندە پزیشکییەکان دەکەن.

خەلەف ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگە لە زیادکردنی هەوڵەکان لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی تێکچوونی خۆراک لە بازاڕەکاندا، هەروەها پێویستە وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ هەموو حاڵەتێکی گوماناوی بکات لەڕێگەی ئاگادارکردنەوە و ناساندنی ستانداردەکانەوەو ھەروەھا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێویستی پزیشکیش لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی کۆلێرا ھەوڵ بدات.

342/