AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٢

٤:٢٧:٣٧ د.ن
1306692

دەست درێژی سوپای زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا

ڕۆژی دووشەممەی ، میدیاکان باسی لە پێشێلکاریی هێزەکانی سوپای ڕژێمی کاتیی زایۆنی و بەزاندنی سنووری سووریا و چوونە ناو خاکی ئەم وڵاتەیان کرد بۆ ڕاوەدوونانی چەند کەسێک.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ژمارێک لە چەکدارانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سنووری سووریا پەڕینەوە و تەقەیان لە چوار کەس کرد کە بە پێی بانگەشەی تەلەبیب بە درێژایی شوورە سنوورییەکە شتیان بەرەو چەکدارانی زایۆنی فڕێ داوە.

وەک باسی دەکرێت لە ئەنجامی تەقەی چەکدارانی سوپای ڕژێمی سنووربەزێنی زایونی یەکێک لەو چوار کەسە بریندار بووە. ئەم ڕووداوە لە نزیک «حەسپین» لە بەرزاییەکانی جۆلان کە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە داگیرکراوە، قەوماوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی گەلێک جار لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە لە زۆربەی ئەو هێرشانەدا بە شوێنگرتنی دەستبەجێی بەرەڤانیی ئاسمانیی سووریا بەرپەرچ دراوەتەوە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە حکومەتی سووریا گەلێک جار بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان  شەرمەزاری کردووە و خوازیاری ڕاگیرانی ئەو ھێرشانە بووە.

342/