AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٨ ئەیلوول ٢٠٢٢

١١:٣١:٥٩ ب.ن
1304669

کۆتایی ھاتنی کۆنفرانسی «بانگەوازی ئەقسا» لە کەربەلا بە پێداگرتن لە لەسەر پشتگری کردنی فەلەستین

کۆنفرانسی تێونەتەوەیی «بانگەوازی ئەقسا»کە ماوەی دوو ڕۆژ، له‌ شاری پیرۆزی که‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک و پێداگرتن لە لەسەر پشتگری کردنی فەلەستین له‌ بەرامبەر ده‌ستدرێژییه‌کانی رژێمی داگیرکه‌ر، کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا.

بە وتەی ئەلمەیادین، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "بانگەوازی ئەقسا" کە سێشەممەی ڕابردوو بە دروشمی "بنەماکانی بزوتنەوەی حسەینی و ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی لە ڕزگارکردنی قودس و شۆڕشی گەلی فەلەستین" و بە ئامادەبوونی زیاتر لە دوو سەد کەسایەتیی ئایینی و زانستیی سەربە وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان لە شاری کەربەلای عێراق بەڕێوەچوو، ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسەدا داوای وەڵامدانەوەی بانگەوازی مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق لەمەڕ یارمەتی دارایی و ئامادەکاری بۆ  داکۆکی لە گەلی فەلەستین کراوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە فەلەستین پرسێکە ڕەهەندی مرۆڤی و ئیسلامی و جیهانیی هەیە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی بانگەوازی ئەقسادا، شاندەکانی بەشداربوو لێدوانیان دا و داوای پارێزرانی یەکڕیزی و هەڵوێستەکانی ئومەتی ئیسلامی و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین  و ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەشێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان لەگەڵ دوژمنی داگیرکەریان کرد.

بەشدارانی ئەم کۆنفرانسە جەختیان لەوە کردەوە کە قودس و مزگەوتی ئەقسا یەکەم ئارمانجی ئوممەتی ئیسلامیە و ڕزگارکرانیشی تەنیا بە دەستی ڕۆڵەکانی ئەم ئوممەتە مسۆگەر دەبێت.

342/