AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٧ ئەیلوول ٢٠٢٢

٣:٣١:٠٢ د.ن
1304409

هێرشی موشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەڵەبی سووریا

میدیا فەرمییەکانی سووریا شەوی چوارشەممە باسی هێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاری حەڵەبیان کرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە، فڕۆکەخانەی حەڵەب جارێکی دیکە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە کراوەتە ئامانج.

ئەمە دووەم هێرشی ڕژێمی زایۆنییە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا، چوارشەممەی ڕابردووش ئەم ڕژێمە بە چەند موشەکێک فڕۆکەخانەی حەڵەبی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دیمەشق دا کردە ئامانج کە بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بەرگریی ئاسمانیی  سوپای سووریا، چوار لەو موشەکانەی ئیسرائیلیان لە گردوپەڕی باشووری دیمەشق بەرپەرچ دایەوەو ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندنیەوە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە حکومەتی سووریا چەندین جار بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ھێرشانەی شەرمەزار کردووە و داوای وەستێندرانی کردوون.

342/