ئهبو محامید ڕۆژی شهممه له ئاکامی پشتگوێخستنی چارهسهری له نهخۆشخانهی زایۆنیستی "ئەساف ھروفیه" که دهکهوێته نزیک رامله، شههید بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی لەوە کردووەتەوە کە شەهید کردنی "موسا ئەبو محامید" تاوانێکی نوێیە بەرامبەر بە زیندانیان و دەستبەسەرکراوان و درێژەدان بە سیاسەتی کوشتنی بەرە بەرەی بەندکراوان لە بەندیخانەکاندایە.
ئەم بزووتنەوەیە گوتیشی: تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژی زیندانیان و دەستبەسەرکراوان زیادی کردووە و ئەم ڕژیمە کەمترین گرنگی بە مافە ڕەواکانی ژیانیان نادات و دوایین حاڵەتی ئەو تاوانانەش شەهید بوونی "موسا هاروون ئەبو محامید"ی 40 ساڵانە لە گوندی بەیت تامر لە ڕۆژهەڵاتی بەیتولمەقەدەس لە ئەنجامی پشتگوێخستنی بە ئەنقەستی ئیدارەی زیندانەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە چارەسەریی نەخۆشیەکەی. .
342/