«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل کایە بە ئاگر دەکات و دیارە سووریا هەرگیز لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بێدەنگ نابێت.
وهزیری دهرهوهی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سووریا خۆڕاگریی نواندووەو بەردەوامیش دەبێ لە سەر ئەو خۆڕاگرییەی، ڕاشیگهیاند: ڕژێمی زایۆنی ڕهوشی ئهمنی و سهربازیی ناوچهکهی گهیاندووهته لێواری تهقینهوه.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی پشتیوانی لە تیرۆریستان گەلێک جار هێرشی کردووەتەسەر پێگەو ژێرخانەکانی سوپای سووریاو لە نوێترین نمونەشی دا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی پێنج شەممە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی "حەلەب" و "دیمەشق"یان لە سووریا کردە ئامانج.
342/