لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دا کە ئەمڕۆ ھەینی بڵاوی کردووەتەوە، ھاتووە: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکەن کە ڕۆژانی 29 و 30 ی عێراق رویاندا، جێگەی نیگەرانییە کە کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە، ئاگاداری هەوڵەکانی حکومەتیشن بۆ پاراستن و کۆنترۆڵ کردنی ڕەشتەکە.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتوە،"داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن، ھەروەھا پێشوازی لە داوای لایەنەکانیش دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیەکان.
لەکۆتایی پەیامەکەشدا ئەنجومەنی ئاسایشت داوای کردووە،لایەنە سیاسییەکان بەرێگەی ئاشتیانە ناکۆکییە سیاسیەکانیان چارەسەربکەن، رێز لە سەروەریی یاسا بگرن و مافی کۆمەڵگا بپارێزن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە.
342/