AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣١ ئاب ٢٠٢٢

٦:١٧:١٢ د.ن
1302191

ھێرشی دڕندانەی فەرمانبەرانی ئاسایشتیی سەعودی بۆ سەر ھەتیوخانەیەک

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی ھێرشی فەرمانبەرانی ئاسایشتی و لەشکریانی سەعودی بۆ سەر ھەتیوخانەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، بووەتە ھۆی توڕەبوونی کاربەران و شارومەندانی سەعودی و خەڵکانی جیھان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی ئەم هەتیوخانەیەی ناوچەی  «خەمیس موشیت»ی سعودیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، وا دەردەخەن کە کارمەندانی ئاسایشتیی سعودی بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ بەزەییانە لە چەند کچێکی ئەم هەتیوخانەیە دەدەن و بە زەوی دا ڕایاندەکێشن کە ئەوەش کۆمەڵگای سەعودی و جیھانی تووشی شۆک کردووە.

دڵڕەقانە بوونی ئەم کارە، بووەتە ھۆی توڕە بوونی عەرەبستان و جیھانی ئیسلام ھەتا ئەو جێگایەی کە ھەشتاگی # ئەیتام- خەمیس- مەشیت لە توویت دا بووە بە ترەند.

ئەم ڤیدیۆیە ئەوە دەر دەخات کە چەند فەرمانبەرێکی ئاسایشتیی سەعودی کە دەمامکیان لە دەم و چاو کردبوو  دەچنە نێو ھەتیوخانەیەکەوەو وێڕای بەستنی دەستی چەند کچە منداڵی ھەتیو بە شێوەیەکی دڕندانە دەیاندەنە بەر زیلەو لێدان.

لە ڕاپۆرتەکان دا ھاتووە کە ئەم کارە فەرمانبەرانی ئاسایشتیی سەعودی دوای ئەوە بووە کە ئەم کچانە ھێندێک داخوازییان ھەبووە، کەچی داخوازییەکانیان لە لایەن ھەتیوخانەکەوە دابین نەکراوەو ئەوانیش مانیان گرتووەو لە ئەنجام دا بەرپرسانی ھەتیوخانەکە بە یارمەتیی فەرمانبەرانی ئاسایشتیی سەعودی ھەڵدەکوتنە سەریان.

342/