AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣١ ئاب ٢٠٢٢

٦:١٤:٠٢ د.ن
1302182

ڕاپێچ کرانی گروپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە شاری سلێمانی

فەرمانگەی ئاسایشتی سلێمانی، ڕاپێچ کرانی گروپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعشی راگەیاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سومریەنیوز، ڕۆژی سێ شەممە، فەرمانگەی ئاسایشتی ڕۆژئاوای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، ڕاپێچ کرانی گرووپێکی تیرۆریستیی سەربەداعشی ڕاگەیاند کە ئاگاداریی نامەی ھەڵگری بابەتگەلی نەشیاویان لە ناوچەی بازیان دا بڵاوکردبووەوە.

فەرمانگەی ئاسایشتی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە هەندێک شوێنی گشتیی ناوچەی بازیان بڵاوکراوە و دروشمی گروپی تیرۆریستی داعش بەدی کراوە.

فەرمانگەی ئاسایشتی ڕۆژئاوای سلێمانی باسی ئەوەشی کردووە کە، دوای ئەم رووداوە ژووری ئۆپەراسیۆنی فەرمانگەی ئاسایشتی رۆژئاوای سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکە لەماوەی کەمتر لە 48 کاژێر پێکهێنرا، هەروەها شوێن و شوناسی تیرۆریستان بەجیا دەستنیشان کرا و لە نزیکەوە خرانەژێرچاودێریی وردەوە.

جێگای ئاماژەیە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ، بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵنەدانەوەی داعش و شانە نووستووەکانی بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و پەیگەڕکردنی بەرماوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

342/