بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، "بەسام سەباغ"، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای ھەنگاوی خێرا و بێ شەرت و مەرجی کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتەکانی تیرۆریزمی ئابووری و سزای بەکۆمەڵ کە لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە سەر خەڵکی وڵاتەکەی دا سەپێندراوە.
سەباغ جارێکی دیکە داوای لە وڵاتانی پشتیوانی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە کرد کە سەروەت و سامانی سووریا بە تاڵان دەبەن،ھەتا قەرەبووی خەڵکی سووریا بکەنەوە لە بەر دزینی سامانە نیشتمانییەکانیان کە دیارە بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
نوێنەری هەمیشەیی سووریا له نەتەوه یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند: بوونی هێزەکانی ئەمریکا له ناو خاکی سووریا به بێ داخوازی یاخود ڕەزامەندیی حکومەتی سووریا هیچ پاساوێکی یاسایی نییه و ئەم ئامادەبوونهیان پێشێلکارییەکی ڕوونی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوه یەکگرتووەکان و یاسانێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتە.
342/