گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره که هه‌میشه له ناوچه جیاجیاکانی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن سوپای سووریا و هێزه‌کانی خۆڕاگری ئیسلامیه‌وه تووشی شکستی یه‌ک له دوای یه‌که بووه، تا ئێستاش به پشتیوانیی تورکیا له ناوچه‌کانی دابه‌زینی بارگرژیی سووریا ئاماده‌یه و به‌رده‌وامه له ھەنگاوە دژبەریەکانی.
بەپێی راپۆرتی رۆژی دووشەممەی سپۆتنیک؛ ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی روسیا لە سوریا (حەمیمیم) رایگەیاند: دوێنێ شاهیدی سێ تۆپبارانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بووین لە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژیی.
ئیگۆرۆڤ گوتیشی: دوو حاڵەتی تۆپبارانکردن لە پارێزگای لازقیە و حاڵەتێکیش لە پارێزگای ئیدلب لەلایەن تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ئەنجام دراون.
342/