ئەمڕۆ یەکشەممە سوهەیل عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی تەڤگەری ئازادیی بەدەستڕێژی گولەی چەند چەکدارێکی نەناسراو لەقەزای کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی میدیای شارپرێس ، تەقەکەرەکان لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازداوە تەقەیان لێکردوەو ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوەو هێزە ئەمنیەکانی شارەکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەڕوداوەکە.
دواى ڕوداوهکهش، دەستەی ھاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی ڕایگهیاند:"بێگومان ئەم تیرۆرە ھێرشو دەستدرێژیە بۆسەر بزوتنەوەکەمانو بەدڵنییاییەوە بێوەڵام نامێنێتەوە".
ههروهک پهیامێکیش ئاراستهى حکومهتى ههرێمو دهزگا ئهمنیهکانى گهرمیان دهکاتو دهڵێت:"ئەم تیرۆرەو تیرۆرەکانی تر پێمان دەڵێت، دوژمنانی گەلی کوردو ئازادی، ئازادانە کردە تیرۆرستیەکانیان ئەنجامدەدەنو دەربازدەبن، ئەرکی دۆزینەوەو ئاشکراکردنی بکوژانی مامۆستا شەماڵیش لەگەردنی حکومەتی ھەرێمو ئاسایشو دەزگا ئەمنیەکانی گەرمیاندایە، پێویستە ھەرچی زوە بکوژان ئاشکراو دەستگیربکەن، لەو پێناوەشدا ھەموو ئەرکێکی ھەڤاڵێتیو ئەخلاقیو ویژدانیمان جێبەجێدەکەین".
342/