AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٨ ئاب ٢٠٢٢

٦:٠٠:٣٤ د.ن
1301295

14 ی خەرمانان سنووری باشماخ بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین دەکرێتەوە

جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: بە گوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، سنووری باشماخ 14 ی خەرمانان بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دەکرێتەوە.

 مەهدی ڕەمەزانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە، بەستێن بۆ چوونی زیارەتکاران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە سنوورە جیاوازەکانی ئێرانەوە لەوانە باشماخ خۆشکراوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕێگای گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئەربەعینیش لە هەمان ڕێگاوە ئەنجام دەدرێت.

ڕەمەزانی وتیشی: ئەگەری میوانداری لە 20 هەزار زیارەتکار لە پارێزگای کوردستان-سنووری باشماخەوە پێش بینی کراوە.

جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان گوتیشی : جەختی وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی ئەربەعین لەسەر چوونی زیارەتکاران بە پێی گرێبەستی واژۆ کراو لەگەڵ لایەنی عێراقییە، لە کاتژمێر 6 ی بەیانی بۆ 12 ی نیوەڕۆ.

342/