له وه‌ڵامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌کانی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاى سۆمۆ هاتوه، ئه‌و نامه‌یه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆ بڵاویکردۆته‌وه بۆ رێگریکردن له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم هیچ نیه جگه له دڵۆپێکى دیکه له زانیارى هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌کارى سۆمۆو به‌شێکه له شه‌ڕێکى سیاسى و ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌وڵێکه بۆ تێکدانى گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو دروستکردنى به‌ربه‌ست له نێوانیان دا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، نامه‌که‌ى سۆمۆ درێژکراوه‌ى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵیه دژى هه‌رێم و بڕیاره‌که‌ش هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند نابێت چونکه تا ئێستا له‌عێراق به‌پێى ده‌ستور دادگاى فیدڕاڵى دانه‌مه‌زراوه بۆیه بڕیاره‌کانى قورسایی یاساییان له عێراق و شوێنه‌کانى تر نیه.
له مانگى شوباتى ئه‌مساڵ دادگاى فیدڕاڵى بڕیاریدا یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره‌و له‌دواى بڕیاره‌که وه‌زاره‌تى نه‌وت و کۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ستیان به‌فشار بۆسه‌ر که‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێمی کوردستان کرد.
342/