AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٨ تەمووز ٢٠٢٢

١٠:٣٢:٢٨ ب.ن
1277691

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئافرەتی بلیمەتی ئێرانی گرینگترین زەبری لە جەستەی درۆودەلەسەو چەواشەکارییەکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا وەشاندووە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە پرسی ئاف رەت و باڵاپۆشی، وتیشی: ئافرەتی بە شەرەف و بلیمەتی ئێرانی گەورەترین و گرینگترین زەبری لە جەستەی درۆودەلەسەو چەواشەکارییەکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا وەشاندووەو لەم بارەیەوە توڕەو مارەنگازی کردوون.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری ئیمامانی جومعەی سەرتاسەری ئێران وتی: ئەم بابەتگەلە ھەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاردا بووەو لەم دواییەش دا جارێکی تر بە بیانووی باڵاپۆشی ھەمان ھەوڵی شکست خواردوو خەریکە دووپات دەبێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: چەند ساڵ لەمەوبەر لە کۆبوونەوەیەک دا پرسیارم لێ کرا کە لە بارەی بابەتی ئافرەتەوە لە بەرامبەر ڕۆژئاوا چۆن بەرەڤانی دە کەن، کە من وتم: بەرەڤانی ناکەین و ھەڵمەت دەبەین، ئەوانەی وا ئافرەتیان کردووە بە کاڵاو کەل و پەل دەبێ بەرەڤانی لە خۆیان بکەن و وەڵام بدەنەوە».

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ھێنانە ئارای ئەم پرسیارەی کە ، بۆچی بە جارێک و ھەمیسان میدیا فەرمی و دەوڵەتییەکانی ئەمریکاو ئینگلیس و بەکرێگیراوانیان بە بیانووی باڵاپۆشی، ھێرش دەکەنە سەر پرسی ئافرەت و ئایا ھەر بە ڕاستی ڕۆژئاواییەکان دڵسۆزی مافی ئافرەتی ئێرانین؟ وتیشی: ڕۆژئاواییەکان ھەر ئەوانەن کە ئەگەر پێیان دەکرا ئاو لە ڕووی گەلی ئێران دابخەن ئەو کارەیان دەکرد. ھەر چۆن دەرمانی منداڵانی نەخۆشیان ق ەدە غەو بایکۆت کردووەو ناھێڵن دەرمانیان بگاتێ، جا ئایا ئێستا ڕۆژئاواییەکان ھەر بە ڕاستی دڵسۆزی ئافرەتی ئێرانین؟

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی جەختی لەوەش کردەوە کە، ڕۆژئاواییەکان لەمێژساڵە کە دەڵێن ھەتا ئەو کاتەی کە ئافرە ت لە کۆت و بەندی ئاکاری و شەرعی ڕزگاری نەبێت، ناتوانێ پێش کەوێت و بە پلەی باڵای زانستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی بگات، کەچی ئافرەتی ئێرانی لە ماوەی پتر لە چل ساڵی ڕابردوو توانیویەتی بە باڵاپۆشیی ئیسلامی و چارشێو لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرە زانستی، کۆمەڵایەتی، وەرزشی، سیاسی، بەڕێوەبەرایەتی،ئابووری و ڕۆشنبیری ئامادە بێت و بە جێ و شوێن و سەربەرزی و شانازیی گەورە بگات.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، کاری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ پوچەڵ کردنەوەی خاڵی ناوەندیی شوناسی شارستانیەتی ڕۆژئاوا واتە دابڕینی دین لە سیاسەت گەڕاندەوەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی بە دروشمی دین نەک ھەر خۆی پاراست، بەڵکو بە وەپێش خستنی ئێرانیش پەلەقاژەی درێژماوەی ڕۆژئاواییەکانی بۆ بە یەک نەگرتوو پیشان دانی دین لە سیاسەت توشی کێشە کرد. بەم پێیە مافیای ھێزەکانی ڕۆژئاوا کە لە سەرەوەی ھەموویانەوە زایونیزم و بورژواکانن و ئەمریکاش جامخانەیانە، لەم ڕاستییە زەق کراوە توڕەن و بەردەوام خەریکی داڕشتنی پیلانن بۆ زەبر وەشاندن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

342/