AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٨ حوزەیران ٢٠٢٢

٢:٥٨:٢٢ د.ن
1270558

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە دیداری لەگەڵ کازمی: ئێران لەو باوەڕەدایە کە ڕێگاچارڕەی گرفتەکانی ناوچەکە لە نێوخۆی ناوچەکەدایە

»حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران بە دەریڕینی ئەمەی کە ئێران لەو باوەڕەدایە کە ڕێگاچارڕەی گرفتەکانی ناوچەکە لە نێوخۆی ناوچەکەدایە، ستایشی ھەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ ھێزمەند کردنی فەکتەری دانوستان و ڕۆڵەکاراکەی لە ھاوکێشەکانی ناوچەکە و دانوستانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان.

»حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەس خێرخوازی ناوچەکەیەو لە کرانەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و عەرەبستان لە پێتەختەکانی یەکتر داکۆکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە دامەزرانی ئاگربڕ لە یەمەن، لە سەر پشتگریی ئێران لە بەردەوامیی ئاگربڕو پێویستیی کۆتایی ھاتن بە گەمارۆی مرۆڤی لە یەمەن دا پێی داگرت.

»حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» لە دیدارەکەدا تیشکی خستە سەر خاڵە ھاوبەشەکانی ئێران و میسریش و ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و قاھیرەی بە قازانجی خەڵکی ناوچەکەو جیھانی ئیسلام زانی.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ھەرلە دیدارەکەدا لە سەر جێ و شوێن و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو نزیکایەتیی لەگەڵ عێراق جەختی کردو وتی: عێراق بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو قۆڵی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران مکوڕەو لە سەر ڕۆڵی دڵنیاکەرەوەی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.

»مستەفا کازمی» لە درێژەی وتەکانی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دانی ھەمەلایەنەی پەیوەندی و پێویستیی ھەڵگرتنی لەمپەرە شیمانەییەکان وتیشی: لە سەر ھەوڵەکانی بۆ ھێزمەند کردنی وتووێژو ھاوکارییە ناوچەییەکان بەردەوام دەبێت.

342/