AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٣١ ئایار ٢٠٢٢

٣:٥٠:٥١ ب.ن
1262438

40 فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ چەکدارانی زایۆنی بریندار بوون

پێکدادان لە نێوان فەلەستینییەکان و هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی لە قودسی داگیرکراو ٤٠ برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مانگی سووری فەلەستین وێڕای پشتڕاستکردنەوەی برینداربوونی ئەم کەسانە  رایگەیاند :  ١٥ کەس بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

سه‌رچاوه‌ فه‌له‌ستینییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ فه‌له‌ستینییه‌کان و چه‌کدارانی زایۆنی له‌ بازگه‌ی هه‌واره‌ له‌ باشووری شاری نابلوس له‌ که‌ناری ڕۆژاوا پێکدادانیان هه‌بووه‌.

سه رچاوه فه له ستینیه کان زانیاری زیاتریان له سه ر ژماره ی بریندار و کوژراوه کانی ئه و شه ڕ و پێکدادانه نه خسته ڕوو.

ڕۆژی یەکشەممە لە زۆر شوێنی کەناری ڕۆژئاوا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و خۆپیشاندەران لە شەقامە سەرەکییەکانی توباس، جنین و تولکەرم ئاڵا و لافیتەی فەلەستینیان هەڵدا.

342/