AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٣٠ ئایار ٢٠٢٢

٨:٠٢:٤٤ ب.ن
1262119

بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا

یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکیەتی دەست نیشان کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، دوای کۆبوونەوەی یەکیەتی نیشتمانیی ، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆک ھەڵبژێردرا .

 بەر لەوە بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگیی سەرۆکانی ھاوبەشی یەکیەتی بوون . 

 یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە یەکی ژوئەنی 1975 لە لایەن جەلال تاڵەبانی و بە ھاوبەشی کەسانێکی وەکوو فواد مەعسووم ، نەوشیروان مستەفا ، عادل موراد و عەبدوڕەزاق فەیلی دامەزرا . 

342/