بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیای شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى هه‌په‌گه‌وه وه‌ریگرتووه، ئەمڕۆ ھێزەکانی پەکەکە کۆپتەرێک و درۆنێکی سوپای تورکیاى خستۆته خواره‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه باڵاکه‌ى هه‌په‌گه، ئه‌و چالاکیه‌ى گه‌ریلا لەنزیک گوندی (فڵەی) لەکەنارى ڕوباری زاپ ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شى وت:"کۆپته‌ره‌که دواى ئه‌وه‌ى پێکراوه له‌لایه‌ن ھێزەکانی په‌که‌که‌وه، ویستوویەتى خۆی ڕزگاربکات‌و خۆی بگەیەنێتە یەکێک لەبارەگاکانی سوپای تورکیا لەچەلێ له نێو خاکی تورکیا ، به‌ڵام لەکەنارى ئاوی زاپ که‌وتۆته خوارەوە.سه‌رچاوه‌که‌ى هه‌په‌گه ئامارى زیانه‌کانى سوپاى تورکیاى ئاشکراکرد و ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ بەگشتی 34 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".
تورکیا بەردەوام ئاماری قوربانیانی شەڕ وپێکدادانەکانی سوپاکەی لە ھەرێمی کوردستان بە نھێنی رادەگرێت و ئاشکرای ناکات .
342/