AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٩ ئایار ٢٠٢٢

١٠:١٥:٠٣ ب.ن
1261944

بافڵ تاڵەبانی: ئێمە دژی هەناردەی گاز نین بۆ ئەوروپا ، کاندیدمان دەبێت بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی حزبەکەی دژی هەناردەکردنی غازی هەرێمی کوردستان نییە بۆ ئەوروپا، پلانی حزبەکەی بۆ کاندیدکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای هەڵبژاردنەکانی داهاتوو راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان ، ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان و پشکی ٦٠%ی کۆمپانیاکان لە داهاتی نەوتی کوردستان و جەختی کردەوە لەسەر  پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم .

سەبارەت بە هەناردەکردنی گازی هەرێمیش، سەرۆکی یەکیەتی رایگەیاند، یەکێتی نیشتمانیی دژی هەناردەکردنی گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا نییە، بەڵکو دەیەوێت ئەو هەڵانەی لە هەناردەکردنی نەوتدا دەکرێت دووبارە نەبێتەوە و داهاتەکانیش سوودی بۆ خەڵکی کوردستان هەبێت .

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، حزبەکەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات، ئەم کارەش لە بەرامبەر کاندیدکردنی بەربژێرە  بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان عێراق لەلایەن پارتی دێموکراتەوە.

342/