AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٧ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٥٠:٣٧ ب.ن
1261334

نەسروڵڵا: دەستکەوتی حیزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٠ گەورەترین دەستکەوتی مێژووی ھاوچەرخی لوبنانە

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی پێنج شەممە سەرکەوتن بە سەر ئیسرائیلی بە ڕۆژێکی یوموڵڵا زانی و وتی: ئەو دەستکەوتەی کە حیزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٠ دا مسۆگەری کرد، گەورەترین دەستکەوتی مێژووی ھاوچەرخی لوبنانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزگار کرانی لوبنان لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی و ڕۆژی خۆڕاگری، ستایشی تەواوی ئەو کەسانەی کرد کە گیانی خۆیانیان لەم پێناوەدا خستە سەر لەپی دەستیان و وتیشی: سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ پۆرتی ئەو سوپا لەشکست نەھاتووەی شکاندو پیلانی ئیسرائیلی گەورەی تێک و پێک دا و ھیوایەکی دووبارەی بە جەماوەری فەلەستین بەخشی بۆ ڕزرگار کردنی نیشتیمانەکەیان.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا وێڕای ڕێزگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: تاران قەت لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ داکۆکی لە خمۆڕاگری خەمساردیی ئنەنواندووە.

ناوبراو ھەروەھا ڕۆڵی شەھید سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی»ی لە بەرەوپێش چوونی ئامانجەکانی بەرەی خۆڕاگری بە ھەرە گرینگ نرخاند.

وتیشی: جەماوەری لوبنان دەبێ بیچمی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایونی بناسن، ڕژێمێک کە ھەوڵ دەدات خۆی بە ئاسایی بنوێنێ و لەگەڵ گەلانی دیکەی ناوچەکەدا پەیوەندی دامەزرێنێ.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جارێکی تر سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی بە گرینگترین دەستکەوتی مێژووی ھاوچەرخ ناوبردو وتی: ئەوە سەرکەوتنێکی تۆکمەوتەواو بوو کە بوو بە جێگای شانازیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بە تایبەت لوبنان.

342/