AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٧ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٤٣:١٣ ب.ن
1261323

ھێرشەکانی دووبارەی تورکیا بۆ سەر سووریا

شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا سنوری ژمارەیەک گوندیان لە شارۆچکەی «زرگان» لە باکوری پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای تورکیا بە چەکی قورس سنوری گوندەکانی «ئەلبوبی» و «دادا عەبدالی» سەر بە شارۆچکەی «زرگان»یان کردە ئامانج کە تائێستاش زیانی تۆپبارانەکە نەزانراوە.

بەردەوامیی تۆپبارانکردنی گوند و شارۆچکەکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا لەکاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە و دوای کۆبونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیا، «رەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئۆپراسیۆن بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەست پێ دەکەن و ئەو ناوچە ئەمنییەی پێشتر قسەیان لەسەر کردبوو، بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر تەواوی دەکەن.

پەیوەست بەم بابەتە وەزارەتی دەرەوەی سوریاش لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، هەوڵەکانی تورکیا بۆ هاتنەنێو خاکی سوریا بە پاساوی دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ ئاوارەکان، هەوڵێکی دیکەی ئانکارایە بۆ بەردەوامی دان بە پشتیوانی و پڕچەککردنی گروپە تیرۆریستییەکان و بەکارهێنانیان لە دژی گەلی سوریا، ئەوەش مانای وایە ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا نایاساییە و تاوانی جەنگی دێتە ئەژمار.

342/