بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ئەدھەم بارزانی» ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌نامه‌یه‌کدا بۆ «جنین پلاسخارت» نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق، رایگه‌یاند: وەک ئاگادارن عێراق و هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەخت و دژوار‌دا تێدەپەڕن، ئاڵۆزی و گرفتەکان بەجۆرێکن، تەنانەت هەڵبژاردنەکانیش ناتوانن دۆخەکە ئارام بکەنەوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: ئەرکی ئێوە قورسەو پێویستە لەهۆکاری نائومێدبونی خەڵک بەرامبەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بکۆڵنەوە، ئێوە داواتان کردووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دانیشتن بکەن، بەڵام ئەوان بەهەمویانەوە لەهەڵبژاردنی پێشوو، نزیکەی 30% جەماوەر دەنگی پێدان و بەشداریی هەڵبژادنیان کرد، بۆیە گرینگە ئێستا ڕوو لەو خەڵک و جەماوەرە فراوانە بکەیت کە نزیکەی 70% بەشدارنەبوونە لە ھەڵبژاردن، تا لەهۆکاری ئەم نائومێدیە بەرامبەربە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئاشناتان بکەن.
«ئەدھەم بارزانی» له‌نامه‌که‌یدا نوسیویه‌تی: ئاشکرایە ئەو لایەنانەی ئێوە بڕیارە لەگەڵیان دانیشن، لەوانەیە ھندێکیان هۆکاری نائومێدیەکە بن، بۆیە دانیشتنەکەتان بەم شێوەیە خزمەت بەپڕۆسەکە و دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا ناکات.
٢٣ی ئه‌م مانگه، جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق، له‌په‌یامێکدا بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌ێمی کوردستانی کرد، بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی داخراو له ٢٦ی ئه‌م مانگه و رایگه‌یاند: کۆبونه‌وه لەگەڵ لایەنەکان ده‌رفه‌تێکی پێویست ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی راسته‌وخۆی بیروڕاکان.
342/