بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی میدیایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا نووسی : ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رەزامەندیی نیشانداوە لە گەڵ داوای نێچیراوان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەر نێردرانی نێردەی تایبەتی ئەم رێکخراوەیە بۆ رێکخستنی دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی بنەمایی بۆ ناکۆکیی نێوان دوو لایەن .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارێک دەردەکات بۆ ناردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ تاووتوێکردنی ئەو پرسە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت دا.
342/