AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٢٣ ئایار ٢٠٢٢

٢:١٨:٢٢ د.ن
1260055

نێچیروان بارزانی لە سلێمانی : دەبێت کۆتایی بە دەستتێوەردانی حیزبی لە پێشمەرگەدا بهێندرێت

‌ نێچیرڤان بارزانی داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەستوەردانی حیزبی لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢٢ی ئادار، نێچیرڤان بارزانی لە وتارێک دا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٦ ی ئەفسەران و خولی ١٦ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی ٣ ی قەڵاچوالان گوتی ، گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوەو، سەرۆکی هەرێم داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و "دەستوەردانی حیزب لەناو پێشمەرگە هەڵبگیرێت".

لەسەرەتای وتەکەیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناساند. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواشی لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد، "وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق تەماشای هێزی پێشمەرگە بکەن و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکەن و پەلەبکرێت لە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەش، کە بڕیاری لێدراوە بۆئەوەی رێگە لە بەهێزبوونی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بگرێت."

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهێزبوونى عێراق و بەرژەوەندییەکانی دەبێتە پاراستنى هەرێمى کوردستانیش و فیدراڵی سەروەری عێراق لاواز ناکات و هاوبەشی هەموو لایەک بەهێزتر دەکات، بۆیە داوا دەکەین بەپێی روحى دەستور مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین.

342/