AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢١ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٤٥:٣٧ ب.ن
1259339

لاھور شێخ جەنگی: نەچوومەتە دەرەوە لە یەکێتی ھەتا بگەڕێمەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتیمانی له‌کاتی سه‌ردانی مه‌زاری «نه‌وشیروان مسته‌فا» ڕێکحەری کۆچکردووی «گۆڕان» رایگه‌یاند: نەچوومەتە دەرەوە لە یەکێتی ھەتا بگەڕێمەوەو بە تەمای دروست کردنی لیست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووش نیم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، «لاهور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌کاتی سه‌ردانی مه‌زاری «نه‌وشیروان مسته‌فا» ڕێکحەری کۆچکردووی بزوتنەوەی «گۆڕان» سەبارەت بەوەی کە ئایا دەگەڕێتەوە بۆ نێو یەکێتیی نیشتیمانی یان بە لیستێکی جیا بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دادەبەزێ ،رایگه‌یاند: نەچوومەتە دەرەوە لە یەکێتی ھەتا بگەڕێمەوەو بە تەمای دروست کردنی لیست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووش نیم.

جەختی لەوەش کردەوە،هه‌رێمی کوردستان بەدەست لیست و حیزبەوە ده‌ناڵێنێت، ماڵی ئەو خەڵکەمان وێرانکرد ئەوەندە حیزبمان دروست کرد، ئەنجامەکەشی ئەوە بوو کە پەرلەمانی کوردستان بووەتە جێگەی گاڵته‌کردن بەدەنگی خەڵک.

«لاهور شێخ جەنگی» ئەوەشی ڕاگەیاند: پۆست بەلای منەوە گرینگ نییە، ژیانی ئەو خەڵکە چاک بکەن من پۆستم ناوێت، خۆشحاڵ بووم کە بیستم لەدوای منەوە گەندەڵی و قاچاخچێتی نامێنێت و پارتی و یەکێتی رێک دەکەون و کێشەی ئەم وڵاتە نامێنێت، من خۆشحاڵ دەبوم ئەگەر بمبینیایە یەکێک لەوشتانە جێبەجێبکرایە و ژیانی خەڵکیان چاک بکردایە.

ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتیمانی وتیشی: حیزب لە ڕوانگەی منەوە مانای نییە، چونکو سەرەنجام هەمووی ھەر دەچێتە هەولێر،ھەتا ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش له‌ هه‌ولێر بێت، من باوەڕم بەخەباتی پەرلەمانی نییە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە: با خەڵک وانەزانێت من لیست دادەنێم و بەنیازم خەڵک فریو بدەم و دەنگی پێ کۆبکەمەوە، کوردستان پێویستی بەشتێکی دیکەیە له‌بری حیزب و لیست، خه‌می پۆست و پله‌ی خۆم نیه‌ خه‌می ئه‌م شاره‌مه‌.

342/