بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بینای کافتریایه‌ک له شه‌قامی «سالم»ی سلێمانی روخاو ١٣ کەس بریندار بوون.
وەک باسی دەکرێت، روداوه‌که به‌هۆی ته‌قینی تانکی غازه‌وه بووه و ١٣ برینداری لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەه‌دوای کاتژمێر یەکی شه‌وی ڕابردوو تانکییه‌کی غاز له‌سه‌ر سه‌ربانی کافتریایه‌ک له شه‌قامی سالم ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه بینای کافتریاکه روخاوه و دواتریش ژماره‌یه‌کی زۆر له تیمی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری فریاگوزاری سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "روداوه‌که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانکییه‌کی غازه‌وه رویداوه و به‌هۆیه‌وه به‌شێک له بیناکه روخاوه.
ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە له‌کاتی روداوه‌که‌دا ده‌یان که‌س له‌ناو کافتریاکه‌دا بوونە کە ژماره‌یه‌کیان لێ برندار بووە.
هاوکات سامان شێخ لطیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاندووە: تاوه‌کو کاتژمێردووی شەو ١٣ بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و سه‌رجه‌میان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
342/