AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

١٠ ئایار ٢٠٢٢

٧:٥٩:٢٢ ب.ن
1256231

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بۆ ناڕەزایەتی بە دۆخی کار و مووچە

بەشێک لەفەرمانبەران‌و مامۆستایانی کەمپی کۆن‌و نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خۆپیشادەران باس لەوەدەکەن، لەژێر دروشمی خوێندنی باڵادا ئەوەی بەوان دەکرێ بەکەس نەکراوەو جگەلەوەی بێبەشکراون لەپلەبەرزکردنەوەو پێدانی زەوی موچەکانیشان لەکاتی خۆیدا پێنادرێت.

خۆپیشاندانی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بۆ موچەی مانگی سێ، لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دارایی خشته‌ی دابەشکردنی موچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە، بەڵام هێشتا لەسنوری پارێزگای سلێمانی خانەنشینان‌و بەشێک لەفەرمانبەری وەزارەتەکان موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە هۆشداریی ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەدەن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بۆماوەی زیاتر لەدوو مانگ، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوووه‌.

جه‌ختیشده‌که‌نه‌وه‌، "ئەوەی لەئێستادا دەگوزه‌رێت پەیوەندار نییە بەدواکەوتنی مووچەوە، بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ لەمرۆڤ خستن‌و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کوردو ساردکردنەوەو لەکارخستنی ئەکادیمیستانە، تا مووچەی مانگی 3و 4یشمان پێنەدرێت ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن".

342/