AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٢

٧:٥٩:٢٤ ب.ن
1255982

هەرێمی کوردستان بەنزین هاوردە دەکات

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ھەناردەکردنی بەنزینی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاگرتووە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە بازرگانان لە دەرەوە بەنزین ھاوردە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەنزین لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت بەپێی ئەو مەرجانەی ھەیە، کە پێویستە ھاوردەکردنی بەنزین بەجۆرێک بێت کوالێتەکەی باش بێت و بەنزینی خراپ نەبێت و کۆمپانیا و بازرگانەکان داواکاری پێشکەشی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکەن و ڕێگەیان پێ دەدرێت بەنزین ھاوردە بکەن، بۆیە پێویستە کوالێتەکەی ھاوشێوەی بەنزینی کار بێت".

ئاری کاکە شین گوتیشی: "ئەو بڕیارە دەبێتە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین ھەرزان بێت، چونکە ئەوەی بەنزین ھاوردە بکات بە جۆرێک دەبێت لە نرخی ئێستا ھەرزانتر دەبێت، بۆیە ھاوردەکردنی بەنزین دەبێتە ھۆی ھەرزانبوونی نرخی بەنزین".

کاکە شین ڕوونیشی کردەوە: "عێراق ناردنی بەنزینی بۆ ھەرێم ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە ١٨٠ ھەزار لیتر بەنزین تا ٣٦٠ ھەزار لیتر بوو، ڕاگرتنی بەنزینی عێراقیش کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروست ناکات".

342/