بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022، دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "منداڵێکى ته‌مه‌ن دوو ساڵ که له ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هاتووه، گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى تاى خوێنبه‌ربوون بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نه‌خۆشخانه‌یه و له لایه‌ن پزیشکه‌وه چاودێریى ده‌کرێت و سامپڵى خوێنى لێ وه‌رگیراوه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد به سه‌رپه‌رشتى پارێزگارى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کراوه بۆ رێگریکردن له‌و نه‌خۆشییه، هه‌ر یه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتیرنه‌رى و سامانى ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستیى هه‌ولێر تێیدا ئاماده‌بوون، رێکارى پێویست گیراونه‌ته به‌ر.
تاى خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌کى ڤایرۆسى هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵداو له‌ڕێگه‌ى گه‌نه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان.
تاى خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق بڵاوبووه‌وه‌و دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گیان له‌ده‌ستدانى هه‌شت که‌سى به‌تاى خوێن به‌ربوون راگه‌یاند و 40 که‌سى دیکه‌ش له نه‌خۆشخانه‌کاندا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان.
342/