AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٧ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٠٦:٥١ ب.ن
1255269

گیرانی سەرۆکێکی پێشووی شارەوانی لە تورکیا

دادگەیەک لە تورکیا سەرۆکی پێشووی شاری «جیلان پنار»ی بە تاوانی ئەندامەتی لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بە دەرکردنی بڕیاری گرتن ڕەوانەی زیندان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئیسماعیل ئەرسەلان» لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە»یان کە پێشتر لە دادگەی شاری «شانلی ئورفا» بە تاوانی ئەندامەتی لە نێو «پەکەکە» سزای زیندانی بۆ بڕا بووەوە، ڕۆژی ٢٨ی ئاپریل لە شاری «ئیزمیر» لە کاتی سەردانی بۆ نووسینگەیەکی فەرمیی تۆمارکردنی بەڵگەکان، قۆڵبەست کرد.

لقی ٦ ی دادگەی شاری شانلی ئورفای تورکیا لەم دواییەدا بۆ ١٤ تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە لەوانە «ئیسماعیا ئەرسەلان» سزای زیندان لە ساڵێک و شەش مانگ ھەتا ١١ ساڵ و حەوت مانگی بڕیوەتەوە.

«ئیسماعیل ئەرسەلان» ساڵی ٢٠١٨ی زایینی بە تاوانی ئەندامەتی لە تاقمی پەکەکە کەوتبووە بەر پەیگەڕی دادەڤانی.

342/