AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٧ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٠٤:٣٤ ب.ن
1255267

ئاگر لە فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122، رایگەیاند: ئاگرێک لە فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «سامان نادر» لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122،رایگەیاندووە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە بینای فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە، ئێمەش وەک تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنەکە ئامادەبوین بۆ فریاکەوتنی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

رونیشی کردەوە،ئاگرەکە لە نهۆمی دوەمی بیناکە کەوتوەتەوە، بەختەوەرانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، تەنها زیانی ماددیی لێکەوتەوە.

باسی لەوەش کرد کە،لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، تیمەکانی ئێمەش گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، تەنها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنەکە ماون بەمەبەستی پاککردنەوەی بیناکە لەو دوکەڵەی تێیدا کۆبووەتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش، «سامان نادر» ئاماژەی بەوەکرد،ئەوە کاری تیمەکانی بەرگری شارستانییە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

342/