AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
شەممە

٧ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٠٠:٥٧ ب.ن
1255262

تورکیا بە خەستی هەرێمی کوردستانی بوردمان کرد

شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆیکی بە خەستی بوردمان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە کوردییەکان ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا، ئێوارەی هەینی ، جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانیان بە خەستی بوردمان کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکان لە خولی نوێێ هێرشەکانی تورکیا، ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بە توندی بوردمان کراوە و ئەو بوردمانە هێشتا درێژەی هەیە.

هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر ئاستی خەسارە مادی و گیانییەکانی ئەو هێرشانە بڵاو نەبووەتەوە.

هاوکات بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان وێنەگەلێکیان لە جووڵەی سەربازی و گواستنەوەی سەربازانی تورک لە ناو خاکی هەرێم و ناوچەی مزووری ژووروو لە دهۆک بڵاو کردووەتەوە.