AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
شەممە

٧ ئایار ٢٠٢٢

٩:٤٣:١٤ ب.ن
1255258

بەرنامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باشترین رێگا چارە بۆ بن بەستی سیاسی عێراقە

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باشترین رێگا چارە بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی عێراق زانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، غەیاس سوورچی وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ کام لە هێزە سیاسییەکان بە تەنیایی توانای پێک هێنانی دەوڵەتیان نییە، وتی: بەرنامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە بۆنەی ئەوەی بە راوێژکاری هەموو لایەنەکان پێک هاتووە، باشترین رێگا چارە بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی عێراقە.

ئەو وتیشی: هەموو رەوتە سیاسییەکان دەبێ ئاستی خۆیان تا رادەیەک دابەزێنن و رێگاکان بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی و پێک هێنانی دەوڵەتی نوێ بکەنەوە.

342/