AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٦ ئایار ٢٠٢٢

٤:١٥:١٩ د.ن
1255071

پێشوازیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە دەستپێشخەرییەکەی «چوارچێوەی ھەماھەنگی» بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە دەستپێشخەرییە نۆ بڕگەییەکەی ئەم دواییەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شێعەکانی ئەم وڵاتە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی پێشوازیی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئارام جەباری» ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق وێڕای ستایش کردنی دەستپێشخەرییە نۆ بڕگەییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی وتی: یەکێتیی نیشتیمانی لەو باوەڕەدایە کە ڕاپەڕێندرانی بڕگەکانی ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگای دەرباز بوون لە قەیران و چەقبەستووییە، چونکو بە بێ ڕێککەوتن و وتووێژی نێوان کۆتلە جۆربەجۆرە سیاسییەکان دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا مسۆگەر نابێ و دانوستانی نێوان باڵە سیاسیەکانی کورد لە سەر پۆشتی سەرۆک کۆمارەتی تاکە ڕێگای پێشگرتن بە پرژوبڵاویی نێوماڵی کوردە.

ئەم ئەندامەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەوڵدان بۆ تاکڕەوی لە بڕیاردانی سیاسی لە لایەن ھێندێک لە باڵە دیاری کراوەکان بە قازانجی وڵات نییەو زەبر لە ڕەوتی سیاسی دەوەشێنێ و دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاسۆیەکی نیشتیمانییەو دەبێ تەواوی لایەنەکان پێملی بن.

342/