AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٥٢:٣١ ب.ن
1253636

تورکیا لە پەلامارەکانی بۆ سەر باکووری عێراق بەردەوامە

کارناسانی عێراقی هۆشداریی دەدەن کە تورکیا سەرەڕای دژایەتی حکومەتی ناوەندی و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  تورکیا لە دوو هەفتەی پێشەوە هێرشەکانی خۆیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە دەست پێکردووە. هەرچەندە ئەو هێرشانە ڕاگیراوە بەڵام کارناسانی عێراقی هۆشداریی دەدەن ئەو ڕاگیرانە یان دژایەتییەکانی حکومەتی ناوەندی نابێتە هۆی ڕاگیرانی هەمیشەیی ئۆپراسیۆنەکە لە داهاتوودا.

نازم عەلی عەبدوڵڵا، شارەزای زانستە سیاسییەکان لە دامەزاراوەی عەرەب ڕایگەیاندووە سەفەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ڕێک پێش لە هێرشەکانی تورکیا و ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە، ڕاگیرانی پەلامارەکان دژوار دەکات.

ناوبراو هۆشداریی دا گرێدراویی ئابووریی هەرێم بەتایبەتی لە بواری نەوت بە تورکیا کارتگەلێکی خستووەتە بەر دەستی تورکیا کە لە زیانی هەولێر دەبێت کە نەتوانێت هەوڵێک لە دژایەتی لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام بدات.

عەلی مووسا، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقیش ڕایگەیاندووە سەرەڕای دەربڕینی دژایەتی حکومەتی عێراق هەوڵی جیدی دیکە بۆ ڕێگری لە درێژەی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناوخۆی خاکی عێراق نەدراوە. ناوبراو جەختی کرد عێراق جگە لە دژایەتی بە قسە،کارتێکی دیکەی بۆ ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی تورکیا لەبەر دەستدانیە . 

342/