AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٩ نیسان ٢٠٢٢

١١:٢٤:٢٧ ب.ن
1252880

کۆیە بەرھەڵستی ھێرشەکانی تورکیا دەکات

ڕۆژی پێنج شەممە دژی هێرشەکانی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی هەریمی کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەبراو داوای ئەوە کرا کە ڕێگری بکرێت لە هێرشکردنە سەر خاکی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژی پێنج شەممە لە شارۆچکەی کۆیە لە پارکی خوشکە فریشتە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارەکە، دژی هێرشەکانی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوە چوو.

لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایەکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر  هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە،  خەڵک هەمیشە بە سەر دوژمنەکانیاندا سەردەکەون و سەرشۆری و شکان بۆ دوژمنان و هاوکارەکانیان دەمێنێتەوە.

هەر لە گردبونەوەکەدا بەشداربوان  رەخنەیان لە بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق و وڵاتانی دیکە گرت کە نەیانتوانیوە بەرامبەر بە  هێرشە ناڕەواکانی تورکیا بوەستنەوە.

هەر لەو گردبوونەوەیەدا پشتیوانان و هاوکارەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار کران و ئەوە ڕاگەیەندرا کە، هەندێک هێز بوونەتە کەوا سوری بەر لەشکری بێگانە.

342/