AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ABNA24
ھەینی

٢٩ نیسان ٢٠٢٢

١١:٢٢:٣٦ ب.ن
1252879

دەست پێکرانی ڕێپێوانی «ڕۆژی جیھانیی قودس» لە ئێراندا

بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک، لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامی و شارەکانی دیکەی سەرتاسەری ئێران «ڕۆژی جیھانیی قودس» دەستی پێکرا.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی بانەمەڕ و ٢٧ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.

حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەزیندوو مانەوەی پرسی سەرەکیی فەلەستین و ڕاگەیاندنی ھاوپشتیی موسڵمانانی جیھان لەگەڵ فەلەستینییەکان و یەکانگیر بوونی ھێزەکان بۆ ڕزگار کردنی قودسی پیرۆز لەژێر پۆستاڵی زایونییەکان، دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەکو ڕۆژی جیھانیی قودس دیاری کرد.

ڕێ و ڕەسمی «ڕۆژی جیھانیی قودس» دوای ئەوەی کە دووساڵ بە ترۆمبیل و لە دۆخی کۆرۆنایی دا بەرپا کرا بوو، ئەمڕۆ ھەینی لە ساڵی تازەدا بە ئامادە بوون و بەشداریی چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی بەڕۆژوو لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەرپا دەکرێت.

خەڵک و لایەنگرانی جەماوەری فەلەستین لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھانیش لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس بەشداری دەکەن.

342/