بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدریی مێهر، «حەیدەر ئەللامی» لەم بارەیەوە وتی: ڕوانگەی کوردەکان و سونەکان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل نیشان ئەدات پێیان وایە ئەمە تاوان نییە و هەڵوێستێکی روونیان لەم بارەیەوە نییە.
ناوبراوداکۆکیشی کرد:هاوپەیمانیی سێ لایەنەبەدوای دەستخستنی دەسەڵاتەوەیە و ئامانجی ئەوە نییە دەوڵەتێک پێک بێنێت کە عێراق بەڕێوەبەرێت.
ناوبراو وتیشی: پێوەندیی هاوپەیمانیی دەستەڵاتدار لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بووە هۆی ئەوەی ڕەوتی سیاسی بگاتە دۆخی ئێستا و قەیرانی کردنەوەی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی بەدواوە بێت.
ئەللامی سەبارەت بە تویتی ئەم دواییانەی موقتەدا سەدر لەمەڕ بە بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلیش، پێی داگرت: بە پێی یاسای سزای ١٩٦٩ ژماەی ١١١ مادەی ١٦٤، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل تاوانە بۆیە پێویست نییە دانیشتنێک لە پارلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و پەسندکردنی گەڵاڵەی پێشکەش کراوی سەدر بەڕێوە بچێت.
342/