AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٤ نیسان ٢٠٢٢

٤:٣٩:٣٩ ب.ن
1251047

جوتیار عادل:ناڕەزایی دەربڕین بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی لە لەندەن، لامانەوە گرینگ نییە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم هەڵوێستی لەسەر هێلکەباران کردنى ئۆتۆمبێلەکەى مەسروور بارزانى نیشاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانە ناناسن کە بە هێلکە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکەى مەسروور بارزانى لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ لەندەن.

جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسدا لەبارەى هێلکەباران کردنى ئۆتۆمبێلەکەى مەسروور بارزانى وتى "ئەوانە ناتوانین بڵێین هەموویان کوردانى تاراوگەن و نازانین کێن، بەڵام ئەوە کاریگەرییمان لێناکات بەقەت قاچى مێروولەیەک".  

  وتیشى "ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتەکانى خۆمان".

له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆنگره‌که‌دا له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ پرسیاری ئۆپراسیۆنه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێم، ئاراِسته‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت کرا به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌ نه‌بوو وه‌ڵام بداته‌وه‌.

342/