AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٢

٥:١٦:٤٠ د.ن
1250875

پەرلەمانتارێکی کورد بێ دەنگە لێکردن لە ھەمبەر ھێزشەکانی تورکیا بە جێگای شەرمەزاری دەزانێت

ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕادەربڕینێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بێ دەنگە لێکردن لە ھەمبەر ھێزشەکانی تورکیا جێگای شەرمەزارییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دکتۆر «بڕیار ڕەشید»  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ‎بێ دەنگی بەرامبەر بۆردومان و لەشکرکێشانی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچـە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، خاڵێکی تری شارمەزارییە بۆ حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم. پێویسـتە تەواوی لایەنـە سیاسیەکانی عێڕاق هەڵوێستی خێرا وجدی و بێ سازشیان هەبێت لەسەر ئەم پرسـە.

وتیشی، ‎هەموومان گوێبیستی وتەکانی وەزیری بەرگریی تورکیا بووین کە دەڵێت:بەهاوکاریی کاریگەری هاوبەشەکانمان لە کوردستان ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان سەرکەووتووبوو.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ‎هەمووان دەزانن ئەو هاوبەشانەی کە وەزیرەکەی تورکیا مەبەستێتی هەر ئەوانەن کە لە بەغداد لە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی شەڕی پۆسـت دەکەن و لە کوردستانیش هاوکاری وڵاتانی دراوسێ دەکـەن بۆ بەزاندنی سەروەریی خاکی عێراق و لەناوبردنی نیشتیمان و بەئامانج گرتنی‌ خەڵکی سڤیل و جێبەجێکردنی گەڵاڵەی وڵاتانی دیکە.

342/