AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٢

٥:١٥:٥٨ د.ن
1250874

پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند: ڕۆژنامەی کوردی ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لەشۆڕش وڕاپەرین وخستنەڕوی ڕاستییەکان وئاشکراکردنی گەندەڵی و ڕوبەڕوبونەوەی تاکڕەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەگێڕانەوە لەماڵپەڕی خەندان، ئەمڕۆ هەینی،«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەبۆنەی یادی 124 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی رۆژنامەنوسان دەکەم.

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەی دا ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ڕۆژنامەی کوردی ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لەشۆڕش و ڕاپەرین  وخستنەڕوی ڕاستییەکان و ئاشکراکردنی گەندەڵی و ڕوبەڕوبونەوەی تاکرەوی وپاراستنی ئازادی ودیموکراسی.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی بوونی ئازادی ڕادەربڕین بۆ پیشەی ڕۆژنامەگەری جەختی لەوەش کردەوە کە، ئازادی بۆ رۆژنامەنوسان دوپات دەکەینەوە.

ئەمڕۆ هەینی ١٢٤ساڵ بەسەر دەرچونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی تێدەپەڕێت کە لە ٢٢ ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ ی زاینی لەسەر دەستی «میقداد میدحەت بەدرخان» یەکەم رۆژنامەی کوردی لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە ناوی کوردستان دەرچوو.

جێگای ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ ٢٤ساڵیش تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کە لە ٢٢-٤-١٩٩٨ وەک یەکەمین سەندیکای داکۆکیکار لە مافی رۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان دامەزرا.

342/