بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەل مەسعود بازرانی کۆبوویەوە و نوسینگەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەرۆکی دیدارەکە، نەخستووەتەڕوو.
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری، لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، سەردانی ئەو شوێنانەی کردکە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئاکامی ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر کرانە ئامانج و لە نزیکەوە زیانەکانی ھێرشەکەی بینی .
ھەریەک لە وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی و لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای دیکەی سەربازیی و ئەمنی یاوەری مستەفا کازمی دەکەن لەسەردانەکەی بۆ ھەولێر.
342/