AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١٥ ئازار ٢٠٢٢

١٢:٥٣:٠٣ د.ن
1239345

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان : کاربەدەستانی هەرێم سەبارەت بە بوونی بنکە ئیسرائیلیەکان لە هەرێم روونکردنەوە بدەن

کۆمەڵی دادگەری کوردستان خوازیاری روونکردنەوەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بوو سەبارەت بە بوونی بنکەکانی ئیسرائیلی لە خاکی هەرێم و جەختی کرد وەها بابەتێک بۆ خەڵکی هەرێمیش قەبووڵکراو نیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر، ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی لە هەموو وڵاتەکان هۆی نیگەرانی خەڵکە، بەڵام دۆخ و پێگەی سیاسی هەرێم و عێراق وەکوو وڵاتێک، لە ئاستێکدایە کە جگە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانە کردن ناتوانێت هیچ هەوڵێکی دیکە لە دژی هێرشە مووشەکییەکان ئەنجام بدات  یان بەرانبەر هێرشە مووشەکی و بوردمانەکانی ئەمریکا، ئێران و تورکیا کاردانەوەیەک بنوێنێت.

ناوبراو ئاماژەی کرد کە بوونی ئاوەها ناوەندگەلێک هۆی نیگەرانییە و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم ئەبێ بۆ نەهێشتنی بیانوو و نیگەرانی وەڵامێکی قایم لە بواری وەدرۆ خستنەوەی بوونی ناوەندی ئیسرائیلی لە هەرێم  بخەنەڕوو یان ئەگەریش هەیە ئەبێ بە شێوەیەک لایانبەرن و کۆ بکرێنەوە.

342/