AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
چوارشەممە

٩ ئازار ٢٠٢٢

٤:٣٦:١٦ ب.ن
1237461

ئیسرائیل و ئەمریکا پشتی پارتی وەکوو هاوپەیمانەکانی دیکەیان بەر دەدەن

ئەندامێکی باڵای ڕەوتی حیکمەی وەتەنی ڕایگەیاند: لەسەر یاری کردن لەگەڵ ئاگر و ژێر پێ نانی دەستوور و یاساکانی دیکەی وڵات هۆشداریی دەدەینە پارتی دیمۆکرات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  لە ئەلمەعلوومە، محەمەد لکاش ئەندامی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لادانی پارتی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی نیشانەی ڕووداوی مەترسیدار وەسف کرد و جەختی کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل پشتی ئەو پارتە بەر دەدەن.

ئەو ئەندامەی ڕەوتی حیکمە زیادی کرد: نافەرمانی کردنی حوکمەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و دژایەتی کردنی و قبووڵ نەکردنی و هەروەها هێرش بۆ سەر ئەندامانی ئەو دادگا و هێنانە ئارای پرسی هاندەرانە بۆ ملیۆنان عێراقی، سووکایەتی هەندێک لە ئەندامەکانی پارتی، نیشانەی پاشهاتی مەترسیدار و قووڵە.

محەمەد لکاش وتیشی: پارتی لە ڕابردوودا لەگەل پەسەند کرانی یاسای بەڕێوەبەرایەتی نەوت و گاز و دیکەی یاساکانی فیدراڵی لە عێراق دژایەتی کردووە و حکومەتی فیدراڵی نابێت هاوکاریی پێکهاتەتی ئیداری هەرێمی کوردستان بکات.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئیسرائیل و ئەمریکا پشتی پارتی وەکوو هاوپەیمانەکانی دیکەیان بەر دەدەن. هەر بۆیە لەسەر یاری کردن لەگەڵ ئاگر و ژێر پێ نانی دەستوور و یاساکانی دیکەی وڵات هۆشداریی دەدەینە پارتی دیمۆکرات.

342/