AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٧ ئازار ٢٠٢٢

٤:٥٩:١١ ب.ن
1236693

بە ھۆی پێنەدانی مووچەوە ، راگرتنی دەوام لە چەند شاری ھەرێمی کوردستان

بایکۆتى دەوام بەهۆی نەبوونى مووچەو بەرزنەکردنەوەى پلەى فەرمانبەران لە سنورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین فراوانتر دەبێت و بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەیانى ئەمرۆ بایکۆتى فەرمانبەران و مامۆستایان لە فەرمانگەو قوتابخانەو خوێندنگەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان دەستیپێکردو فروانتر بوو بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو.

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و شارەوانی نەخۆشخانەی عەلی کەمال لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی دەستپێکرد و دەوامی فەرمیان بەجێهێشت.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانى بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و شارەوانی نەخۆشخانەی عەلی کەمال لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی دەستپێکرد و دەوامی فەرمیان بەجێهێشت.

هاوکات بەشێک لە قوتابخانەو خوێندنگاکانى شارەکە بایکۆتى دەوامیان راگەیاندو نەچوونە ھۆڵەکانى خوێندنەوە.

لەلایەکى دیکەشەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق بە شێوەیەکی گشتی بایکۆتی دەوامیان کرد و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنورەکە داخران.

342/